ماسکی داپۆشینی چاو لە کاتی نوستندا ڕێگایەکە بۆ کەمکردنەوەی دوودڵی و پشوودانی تەواو

ڕێگایەکی سادە و ئاسان بۆ ئەو کەسانەی گیرۆدەی کەمخەوی و خەوزڕانن دەتوانێت یارمەتییان بدات بۆ خەوێکی قوڵ و بێکێشە، ئەویش بەکارهێنانی ڕووپۆشێکی بچوکە بۆ سەر چاوەکانت لەکاتی نوستندا، کە زۆربەمان لە گەشتە درێژەکانی فڕۆکەدا بەکاریدەهێنین و بینیومانە.

ئەو ماسکە وادەکات دەنگە دەنگەکانی دەوروبەرت پشتگوێبخەیت، هەروەها ڕۆشنایی و گڵۆپەکانی دەوروبەرت ناهێڵێت ئەمەش بیرکردنەوە زۆرەکان کەمدەکاتەوە و هاوکاردەبێت بۆ زوو نوستن و خەوێکی قووڵ.

یەکێک لە سوودەکانی ماسکی داپۆشینی چاو ئەوەیە یارمەتیدەرە بۆ نوستنێکی تەندروست و باشتر.

ئەو کارەی ماسکەکە دەیکات لە دوورکەوتنەوە لە ڕۆشناییە دەستکردەکان یارمەتیی کاتژمێری بایۆلۆجیی جەستەمان دەکات بۆ ڕێکخستنی چالاکییەکانی جەستە بۆ نوستن وەک دەردانی هۆرمۆنی میلاتۆنین کە یارمەتیدەری نوستنە.

ئەو ماسکە دەبێتەهۆی ئەوەی میلاتۆنین ئاماژە بنێرێت بۆ مێشک کە ئێستا کاتی نوستنە و مانەوەیە لە نوستندا بە تەندروستی.

شارەزایان ئامۆژگاریمان دەکەن ئەو ماسکانەی داپۆشینی چاو بەکاربهێنین کە لە لۆکە دروستکراون و لەگەڵ شێوازی ڕووخسار و قەبارەکەیدا دەگونجێت.

بابەتی پێشتر

ژنێك دەستگیركرا لەگەڵ ئەویندارەكەیدا ئۆتۆمبێلەكانی خێزانەكەی سووتاندووە

بابەتی دواتر

بنكه‌یه‌كی وه‌رگرتنی پاره‌ی كاره‌با لە بازاڕی كه‌لار كرایه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share