بانکی ڕەشید ڕێنماییەکانی پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان بڵاودەکاتەوە

بانکی ڕەشید، ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەم مەرج و ڕێنماییەکانی پێدانی قەرزی یەکەی نیشتەجێبوونی بە هاوڵاتییان و فەرمانبەران، بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکی ڕەشید بڵاویکردەوە، “هەر کەسێک بیەوێت پێشینەی یەکەی نیشتەجێبوون وەربگرێت، پێویستە کەفیلێکی هەبێت، هەروەها یەکەیەکی نیشتەجێبوون وەک بارمتە (ڕەهن) دابنێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵگەیەکی دڵنیایی کە نیشانی بدات فەرمانبەری دەوڵەتە، بۆ ئەوانەشی فەرمانبەر نین دەبێت کەفیلەکەیان فەرمانبەرێکی دەوڵەت بێت”.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، “هەر فەرمانبەرێكی دەوڵەت موچەكەی لەڕێی بانكی ڕەشیدەوە وەربگرێت، ئەوا پێویست ناكات كەفیل ببات بۆ مامەڵەكانی”.

پێشتر بانکی ڕەشید لە مانگی ڕابردوودا، بەخشینی پێشینەی بە فەرمانبەران و ‌هاوڵاتییان ڕاگەیاند، بۆ فەرمانبەران بەبڕی 40 ملیۆن دیناری عێراقی و بۆ هاوڵاتییانیش 30 ملیۆن دینار دەبێت.

بابەتی پێشتر

یەکەمین وڵات کوتان بە ڤاکیسنەکەی فایزەر دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

پارتی و یەکێتی: کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نزیك ئێرانه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاو. حه‌یده‌ر مه‌نده‌لاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
Total
0
Share