حكومەت چوار شوێنكاری گۆڕینی سیستمی ئۆتۆمبێل بۆ غاز دەكاتەوە

چوار شوێنكاری تری گۆڕینی سیستمی ئۆتۆمبێل لە بەنزینەوە بۆ غاز لە كەركوك دەكرێنەوە.

راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت دەڵێت، وەزارەتی نەوت رەزامەندیی دەربڕیوە چوار شوێنكاری تری گۆڕینی سیستمی ئۆتۆمبێل لە بەنزینەوە بۆ غاز لە پارێزگای كەركوك بكرێنەوە.

جبوری لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی عێراق داوە و رایگەیاندووە، ئەو چوار شوێنكارە لە قەزا و ناحیەكانی كەركوك دەكرێنەوە، كارئاسانیی زیاتر دەكەن بۆ ئەو شوێنكارانەی لە پارێزگای كەركوك هەن و توانای لەخۆگرتنی هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەیان نییە، كە شۆفێرەكانیان دەیانەوێت سیستمی غازیان بۆ ببەسترێت.

پارێزگاری كەركوك جەختیكردەوە، وەزارەتی نەوت بڕی پێویستی لە غازی شل بۆ هاوڵاتییانی دانیشتووی پارێزگای كەركوك دابینكردووە و پشتیوانیی ئەو پرۆسەیە دەكات.

بابەتی پێشتر

سۆن مەترسی لەدەستدانی مۆندیالی لەسەرە

بابەتی دواتر

گەنجێکی ژاپۆنی واز لە مرۆڤبوون دەهێنێت و خۆی دەكات بە سەگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە
دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی وەربگرێت، كە هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە. محەمەد…
Total
0
Share