لە مانگی ڕابردوودا 911 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لە سلێمانی لەدایكبوون

بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەڕایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا بە تەنها لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لە سلێمانی پێنج هەزار و 870 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە و لەو ژمارەیەش هەزار و 134 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە مانگی ڕابردوودا 911 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون كە 475 منداڵیان كوڕبوون و 436 منداڵیان كچ بوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، 571 منداڵیان بە شێوەی سروشتی لە دایكبوون و ئەوانەی دیكەی لە ڕێگای نەشتەرگەرییەوە لە دایكبوون و 654 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵكراون و شەش حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە تۆماركراون كە هەزار و 446 سۆنەریش گیراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاتەمولئەنبیا: هێرشمانکردە سەر بارەگای هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان

قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت، بە سێ مووشەک، بارەگای هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردەئامانج. ئەمەش پاش…
زیاتر ببینە

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا: هیچ جۆرە ڕێككەوتنێك بۆ ناردنەوەی پەنابەران نەكراوە

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت،حكومەتی هەرێم هیچ جۆرە ڕێككەوتنێكی لەگەڵ بەریتانیا نییە بۆ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران…
Total
0
Share