سلێمانی..کەسێک لە کاتی فرۆشتنی ئەو کەلوپەلەی دزیبووی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند لەکاتی فرۆشتنی ئەو کێبڵی کارەبایەی کە دزیویەتی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لە كۆگاكەی كێبڵی كارەبایی دیارنامێنێت و چەند جارێكیش ئەم كارە دووبارە بۆتەوە و بەنزیكەیی بایی 50 هەزار دۆلار كێبڵی لێدزراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواچونەكانیان دەستپێكرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” دوای ناسینەوەی تۆمەتبار توانرا لە كاتی فرۆشتنەوەی كێبڵە دزراوەكاندا دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ژمارەیەك كێبڵی دزراو و چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە”.
ئاشکراشی کرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (أ ، ل ، م لەدایكبووی 1999) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە داوای بانگێشتكردنی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ پەرلەمان دەكرێت

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە، ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای بانگێشتکردنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمان دەکەن. لە نووسراوێکی…
Total
0
Share