فوئاد حسێن: پرسی یەمەن سەرقاڵیكردووین

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پرسی یەمەن لەو پرسانەیە كە سیاسەتی عێراقیان بەخۆیانەوە سەرقاڵكردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئەحمەد عەوەز وەزیری دەرەوەی یەمەندا كۆبووەتەوە و “پەیوەندیی برایانە و بەرژەوەندییە خوازراوەكانی هەردوو گەلی برایان تاوتوێكردووە”.

راگەیەندراوەكە دەڵێت، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە عێراق گرنگی بە رێڕەوی رووداوەكان لە یەمەن دەدات و بە پێویستی زانیوە ململانێی چەند ساڵەی نێوان رۆڵەكانی ئەو وڵاتە كۆتاییپێبێت.

فوئاد حسێن رایگەیاندووە، “هەست بە نیگەرانی دەكەین لە پەرەسەندنی رووداوەكان و پرسی یەمەن لەو پرسانەیە كە سیاسەتی عێراقیان بەخۆیانەوە سەرقاڵكردووە و ئامادەین هاوكاربین لە كۆتاییهێنان بە جەنگ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێرێکی سیاسی: ئەمجارە فازڵ میرانی بێژەری کەناڵەکەی مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ڕاگرت

چاودێرێکی سیاسی ڕایگەیاند، لە چاوپێکەوتنەکەی شەوی ڕابردووی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پـ.ـارتی ڕایگەیاند، پـ.ـارتی بایکۆتی…
Total
0
Share