ناردنی نەوتی سپی بۆ چوار پارێزگا دەستیپێكرد

وەزارەتی نەوتی عێراق ناردنی نەوتی سپیی دەستپێكرد و بڕەكەی ئاشكرادەكات.

كەمێك لەمەوبەر حامد یونس بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ كاروباری دابەشكردن رایگەیاند، ناردنی نەوت بۆ پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە و ئەنبار دەستپێكراوە و هەر خێزانێك 100 لیتر نەوتی پێدەدرێت.

بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ كاروباری دابەشكردنی بەرهەمەكانی نەوت وتیشی، لە ئەمڕۆ یەكشەممەوە دەستكراوە بە پرۆسەی ناردنی نەوتی سپی بۆ ئەو چوار پارێزگایە و بە كۆبوونی سووتەمەنی بەسەر خێزانەكاندا دابەشدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی نەوتی عێراق: دەمانەوێت لە بەغداد و بەسرە بەنزینی ئۆکتان بەرز بەرهەمبهێنین

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، پلانیان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی بەرهەمە نەوتییەکان لەناویشیدا زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەنیزینی ئۆکتان بەرز، یاخود…
Total
0
Share