لەبارەی پشووەوە سودانی هۆشداری بە پارێزگاکان دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری بە پارێزگارەکان دەدات سەبارەت بە بڕیاری راگەیاندنی پشوو بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە.

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە پارێزگارەکانی راگەیاندووە لە کاتی راگەیاندنی پشوو بە تایبەت پشووی ناوەندەکانی خوێندن پێویستە هۆکارێکی گرنگ و راستەقینە هەبێت، بە تایبەت لە کاتی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا.

ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی داوایکردووە بە گرنگییەوە لە تەواوکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و پابەندبوون بە کاتی جێگیری دەوامکردن لە ناوەندەکانی خوێندن بڕوانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران: بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشێلکردنی دەستوورە

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، “سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەمی قووڵی…
Total
0
Share