ئامانج شەوكەت حاجی موشیر سەردانی قوباد تاڵەبانيی كرد

ئامانج شەوكەت حاجی موشیر سەردانی قوباد تاڵەبانی لە شاری سلێمانی كرد و لە پۆستێكیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی، “ئەمڕۆ خۆشحاڵبووم چاوم كەوت بە برای بەڕێزم كاك قوباد تاڵەبانی لە ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی و وەك دیارە كە چەند ڕۆژە لە هەولێربووم و پەیوەندیم كرد بە هەندێك هاوپیشەی ڕابردوومەوە و هۆكاری ئەم پەیوەندیيە دەرهاویشتەی ناڕەزایەتیمان بوو لەسەر دۆخی شوێنی كارەكەم كە خانەوادەكەم و هاوپیشەكانیشم شایەتی ئەمەن”.

ڕاشیگەیاندووە، “دەبێت لێرەوە ڕایبگەیەنم كە من هەڵەبووم بەم جۆرە كردەوەیە كە تەنها زیانیگەیاند بە كەسە خۆشەویستەكانم و ئەو حزبەش كە بنەماڵەكەمان نزیكەی نیو سەدە خەباتی تێداكردووە و بەشێكیشبوون لە دروستكردنی كە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانە.”

ئاشكراشیكردووە،كە بڕیارمداوە بە هەموو شێوەیەك پەیوەندییەكانم بپچڕێنم لەگەڵ ئەو بەڕێزانەی كە ئێستا لە هەولێرن و

دەمەوێت ڕایبگەیەنم بۆ مەبەستی دووركەوتنەوە لەم كێشانە بڕیارمداوە پشوو بدەم لەگەڵ خانەوادەكەم لە دەرەوەی وڵات بۆ وەختێكی كاتی و لە كۆتاییشدا دەمەوێت سوپاسێكی تایبەتی برای بەڕێزم كاك قوباد بكەم بۆ پێشوازییە گەرمەكەی و گوێگرتنی لە نیگەرانییەكانم و سەربەرزم كە یەكێتیم و هەر یەكێتیش دەبم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەتوندی ئیدانەی هەر بێڕێزی و دەستبردنێك بۆ سەروەری و سەربەخۆیی دامەزراوەی باڵای دادوەریی عێراق و سەرۆكەكەی دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.…
Total
0
Share