وەزارەتی ژینگە: خۆڵبارین بەردەوام دەبێت

سەرباری نزیكبوونەوەی وەرزی زستان و دابارین، هۆشداری لە بەردەوامبوونی خۆڵبارین دەدرێت و وەزارەتی ژینگەی عێراق دەڵێت، “چوار هۆكار لە پشت گۆڕانی ئاووهەوای عێراقەوەن”.

بەپێی وتەی عیسا فەیاز یەكێك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی وەزارەتی ژینگەی عێراق، لە ماوەكانی داهاتوودا دیاردەی خۆڵبارین لە عێراق بەردەوامدەبێت و هۆكارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ كەمبوونەوەی ئاو، وشكەساڵی، بەبیابانبوون و كەمیی درەخت و سەوزایی.

بەڕێوەبەرە گشتییەكەی وەزارەتی ژینگە جەختدەكاتەوە لەوەی كە گۆڕانی ئاووهەوا، دەبێتەهۆی روودانی دیاردەگەلێك لە كەشوهەوادا كە لە وادەی خۆیاندا نین و گۆڕان بەسەر كاتەكانیاندا دێت، وەك خۆڵبارین و گەرما و بارانبارین لە وەرزەكانی جیاواز لەو وەرزانەی كە باوە تیایاندا رووبدەن.

بابەتی پێشتر

بڕیارێكی نوێ بۆ پشكنینی چاو لە كاتی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێریدا دەرچوو

بابەتی دواتر

لەتیف رەشید و سودانی: چاكسازی بكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێزمەباران و هەورەبروسكە بەڕێوەن.. كەشوهەوای 72 كاتژمێری داهاتوو ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پشبینیی كەشوهەوای 72 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share