وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە لەلایەن وەزارەتی دارییەوە خشتەی مووچە بڵاودەكرێتەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا لەبارەی وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم وتی، بەمنزیكانە دەبێت.
پێشتر تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویكردەوە، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ بكرێت.
بەمەش پێشبینی دەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دابەشكردنەكە دەستپێبكات.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرە رۆژنامەنووسیەكەدا روونكردنەوەی لەسەر چەند پرسێكی دیكە دا و وەڵامی رۆژنامەنووسانی دایەوە.