ئامانجی بەرشلۆنە لای چاڤی شتێکی ترە

چاڤی هێرناندێز ڕاهێنەری بەرشلۆنە دانی بەوەدا ناوە کە ئەوان تواناى ڕکابەری کردنی بایرن میونشنیان نییە.

جەختیشی کردۆتەوە کە یارییەکی خراپیان ئەنجامداوەو شایستەى بردنەوە نەبون.

چاڤی بە یاریزانەکانی وتووە هەر لەسەرەتاوە ئامانجمان بەدەستهێنانی ناسناوی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا بووە و پێویستە لەسەر هەوڵەکانمان بەردەوام بین.

جگە لەوەش وتویەتی زۆر ناسناوی تر هەیە کە ڕکابەری لەسەر بکەین.

بەشێک لە قسەکانی چاڤی

/ لە یارییەکەى بایرن ڕكابەرییەكی باشمان نەكرد

/ هێشتا نازناوی تر ماوە ڕكابەری لەسەر بكەین ، وەرزەكە مانگی 10 كۆتایی نایات.

/ دەبێت ئێمە ڕووبەڕوی ئەو ڕاستییە بینەوە پێشتریش ووتومە پێویستمان بە گەشە كردنە هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو ئاستەی خۆمان دەمانەوێت.

/ دوێنێ بایرن لە ئێمە باشتر دەركەوت

/ وەك چۆن لە یاری چون ئێمە لە بایرن باشتر بوین، دوێنێش بایرن لە ئێمە باشتر بوو

/ لە چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕوی ئاستەنگی زۆر بوینەوە و شتەكان بۆ ئێمە قورس بوو

/ ئەم شكستەمان لە چامپیۆنزلیگ ناچارمان دەكات ڕەخنە لە خۆمان بگرین

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: باران و هەورەبروسكە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێ كۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share