لوقمان وەردی: یەكێتی سوورە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن پێویستە ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكانی لەسەربێت و جەختیشدەكاتەوە یەكێتی سوورە لەسەر فرەبازنەیی بۆ هەڵبژاردنەكان و داوایكردووە هەرێمی كوردستان چوار بازنەی هەڵبژاردن بێت.

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن هەردوو ڕەهەندی یاسایی و سیاسی هەیە كە دەبێت سەرەتا لایەنە سیاسییەكان لەسەر شێوازی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان ڕێكبكەون دواتر لە پەرلەمان یاساكەی بۆ هەمواربكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێتی سوورە لە گۆڕینی سیستمی هەڵبژاردن كە فرەبازنەیی بێت و پڕۆژەیاساشی بۆ ئەو مەبەستە پێشكەشكردووە، بەڵام دەبێت پێشوەختە لایەنە سیاسییەكان ڕێككەوتن لەسەر ئەو پرسە بكەن دواتر لە پەرلەمانی كوردستان یاساكە هەمواربكرێتەوە، بەڵام لە دوای درێژكردنەوەی پەرلەمان باس لە پرسی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن نەكراوە.

بابەتی پێشتر

كەشناسی: باران لە پایزدا ناگاتە ئاستی تێكڕایی و لە زستاندا زیاددەكات

بابەتی دواتر

ئێشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیا 1100 كۆچبەر رزگاردەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share