سزایەكی سەر هاوڵاتییان كرا بە 10 ملیۆن دینار

سزای 10 ملیۆن دینار و زیندانیكردن دیاریكران بۆ هەر كەسێك راوی نایاسایی بكات.

بەرپرسێكی وەزارەتی ژینگە رایگەیاند، هەر راوچییەك ئاژەڵ و باڵندەی دەگمەن راوبكات بەپێی یاسا بە 10 ملیۆن دینار سزادەدرێت و ئەگەر دووبارەی بكاتەوە زیندانیدەكرێت.

هیام عەبدسادە بەڕێوەبەری زۆنگاوەكان لە وەزارەتی ژینگەی عێراق جەختیكردەوە، راوكردن و بازرگانیكردن بە ئاژەڵ و باڵندەی كێوییەوە قەدەغەیە و بەپێی رێككەوتننامەی “سایكس” كە عێراق پێوەی پابەندە، نابێت بازرگانی بەو جۆرە ئاژەڵ و باڵندانەوە بكرێت.

ئەو كاربەدەستەی وەزارەتی ژینگە دەڵێت، بەشێك لە ئاژەڵ و باڵندە كێوییەكانی عێراق ژمارەیان كەمبووەتەوە و بەرەو لەناوچوون دەچن و سزای راوكردنیان توندە و بەپێی یاسا، دەگاتە 10 ملیۆن دینار و لە كاتی دووبارەكردنەوەیدا راوچی زیندانیدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەژی چەتۆ : کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت

سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، رایگەیاند، “کاتژمێر 12 مانگگیران کۆتاییدێت”. ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share