چوار کەس بە تۆمەتی داربڕین دەستگیرکران

لە سنووری ناحیەی بەرزنجە چوار کەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیرکران و دەستیش بەسەر بڕێک داری بڕاوەتەدا گیرا.

دەستەی ژینگەی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، “لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکى بنکەی پۆلیسى دارستان و ژینگەى بەرزنجە بۆ سنورى (چەمی گەڵاڵ و گوندی پەرخ ) توانیان چوار هاوڵاتی دەستگیربکەن بەتۆمەتی داربڕین دەستیش بەسەر بڕێک داری بڕاوەدا گیرا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان رێکخراوە و رادەستی بەڕێز دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێککاری یاسایی”.

ئاشکراشی کرد، ” دارستانەکان موڵکى هەمووانە لە پێناو زیادبوونى سەوزایى و کەشوهەوایەکى خاوین پێویستە لەسەر شانى هەموو تاکێک بیانپارێزیت، بەڵام زۆرن ئەو کەسانەى بێ گویدانە بەرپرسیاریەتى سروشت و ژینگە دەشێوێن”.

 

 

بابەتی پێشتر

عەلی حەمەساڵح: دۆسیەی نەخۆشی و بێهەواڵیی دکتۆر کازم فاروق ئاڵۆزە و دەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکرێت

بابەتی دواتر

یەكێتی فشار دەكات<br>پەرلەمانتارێك: یەكێتی پێداگیرە لەسەر وەرگرتنی دوو وەزارەت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share