توركیا 10 رۆژنامەنووسی دوو میدیای كوردی دەستگیردەكات

لەلایەن دەسەڵاتدانی توركیاوە 10 رۆژنامەنووس كە لە دوو دەزگای میدیایی كوردی كاردەكەن، لە شەش ناوچەی وڵاتەكەدا دەستگیركران.

هەڵمەتەكە پاش بەركاربوونی ئەو یاسایەیە كە تیایدا سزای بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست بە بەندكردن دیاریكراوە.

سەندیكای رۆژنامەنووسانی توركیا لە تویتەر بڵاویكردەوە، رۆژنامەنووسەكان لەمیانەی چەند هەڵمەتێكدا لە (ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ، وان، دیاربەكر، ئۆرفە و ماردین) دەستگیركراون.

رۆژنامەنووسە دەستگیركراوەكان، كە لە نێویاندا چوار ئافرەت هەیە، كار بۆ هەردوو دەزگای میدیایی كوردی (میزۆپۆتامیا و جنیوز) دەكەن.

لە كۆتایی حوزەیرانی رابردووشدا 16 رۆژنامەنووس بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە رێكخراوی تیرۆرستی” لە دیاربەكر دەستگیركران.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگە توركیا یاسایەكی مشتومڕئامێزی لەبارەی بڵاوكردنەوەی زانیاریی ناڕاست بڵاوكردەوە و تیایدا سزای دەستگیركردنی هەر تۆمەتبارێك تا سێ ساڵ دیاریكراوە.

رێكخراوە ناحكومییەكان بە بەردەوامی ئیدانەی دۆخی ئازادیی رۆژنامەنووسی لە توركیا دەكەن، كە ریزبەندی 149 لە كۆی 180هەمینی پێشێلی ئازادیی رۆژنامەگەری بۆ ساڵی 2022 گرتووە، كە لەلایەن رێكخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی گه‌یشته‌ (16)ی چامپیۆنزلیگ و ئیشبیلیه‌ هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

بابەتی دواتر

لە ئۆتۆمبێلێكی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە.. گەنجێك لە كەلار كوژرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share