عەلی حەمەساڵح دەستگیرکردنی 28 کەسەكەی هەولێر بە كام دۆسیەوە دەبەستێتەوە؟

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری كوردستان، دەستگیرکردنی 28 کەس لە هەولێر دەبەستێتەوە بە دۆسیەی چالاكوانانی بادینانەوە و بەراوردكارییەك لە نێوان ئەو دوو دۆسیەیەدا دەكات.

دوێنێ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی 28 کەسی لە هەولێر راگەیاند و لەبارەی تۆمەتەكانیانەوە وتی، “هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە و لێیانداون و سەرانەیان لێسەندوون”.

لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە، عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان نووسیویەتی، “چالاکوانانی بادینان هیچ تاوانێکیان نەکردبوو (خۆم نزیکەی 44) كاتژمێر لە دادگا بووم بچووکترین بەڵگە و شاهیدنەبوو، وەک تیرۆریست دەموچاویان پیشاندرا لەسەر شاشە!”.

لە كاتی نیشاندانی وێنەی ئەو تۆمەتبارانەی دوێنێ لە هەولێر دەستگیركردنیان راگەیەندرا، رووخساریان داپۆشراوبوو، عەلی حەمەساڵح بەراورد لە نێوان مامەڵەكردنی میدیایی لەگەڵ ئەو تۆمەتبارانە و چالاكوانانی بادیناندا دەكات و دەڵێت، “ئەمانە تاڵانییان کردووە و سەرانەیان وەرگرتووە، (كەچی) دەموچاویان دادەپۆشن!”.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دەستیلەکارکێشایەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا 11 پۆست لە زانكۆی زاخۆ ڕادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share