بڕیاری قەدەغەی گەشت و دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارانی (دزیی سەدە) دەرچوو

لەلایەن دادگا كەرخ لە بەغداد فەرمانی قەدەغەی گەشتكردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی دزیی سەدە دەرچوو، ژمارەیەك لە تۆمەتبارانیش فەرمانی دەستگیركردنیان دەرچوو.

بەپێی میدیایی فەرمیی عێراق لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی دووی كەرخ-ەوە لە بەغداد دوو بڕیار بۆ ڕێگری لە گەشتكردنی 9 كەس دەرچووە.

لە بڕیارەكەدا هۆكارەكەی دیارینەكراوە، بەڵام بەپێی میدیای فەرمیی عێراق پەیوەندی بە دۆسیەی دزینی 3.7 ترلیۆن دینارەكەی بارمتەی باج-ەوە هەیە كە بەمدواییە ئاشكراكرا.

هەروەك دەقی بڕیارەكانی بڵاوكردووەتەوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆشدا مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد، نور موزەفەر یەکێک لە سەرەکیترین تۆمەتبارەکانی (دزیی سەدە)ی دەستگیرکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار لەناو فڕۆكەدا دەستگیركراوە و ویستوییەتی بگاتە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە تورکیا.

بابەتی پێشتر

"جیاببەرەوە و مامەڵەكەی لەسەر ئێمە".. بانگەشەیەك بۆ تەلاق دەنگدانەوەی لێدەكەوێتەوە

بابەتی دواتر

كاریگەرییەكانی حەبی پاراسیتامۆڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن لە ڕوسیایە

وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە مۆسكۆ-ی پایتەختی ڕوسیا و بڕیارە چەند دیدارێك لەو وڵاتە ئەنجامبدات. وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ…
Total
0
Share