“جیاببەرەوە و مامەڵەكەی لەسەر ئێمە”.. بانگەشەیەك بۆ تەلاق دەنگدانەوەی لێدەكەوێتەوە

حاڵەتی جیابوونەوە لەو وڵاتەدا بەرزە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان

ریكلامێكی تایبەت بە سایتێكی تایبەتمەند بە پێشكەشكردنی راوێژ بۆ جیابوونەوەی نێوان هاوسەران لە تونس كاردانەوەی بەرفراوان بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لەو وڵاتەدا كە رێژەی جیابوونەوە تیایدا بەرزە.

هەفتەی رابردوو لە شەقامەكانی تونسی پایتەخت ریكلامێكی گەورە و بەرز دەركەوت كە تیایدا بانگەشە بۆ پێگەیەكی ئەلیكترۆنی نوێ دەكات “یەكەم سایتی تونسی پاڵپشتی بڕیارەكەت دەكات” تیایدا خزمەتگوزاریی راوێژكاریی بۆ ئاسانكاریی پڕۆسەی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران لە وڵاتەكەدا پێشكەشدەكرێت.

لەسەر لافیتەیەكی گەورە نووسراوە “جیابوونەوە، بڕیار بڕیاری خۆتە، ئەوەی لەسەرمانە ئەنجامدانی مامەڵەكەیەتی”.

ئەو كارە ئیدانەكردنی بەرفراوانی لە سەندیكای پارێزەرانەوە رووبەڕووبووەوە كە پێیوایە بوونی كۆمپانیایەك كە كارەكەی بریتی بێت لە “هاندان”ی جیابوونەوە كارێكی “ناپەسەندە و هەڕەشەیە بۆ سەر خێزان”.

كۆمپانیاكە پارەیەكی بە بڕی 1200 دیناری تونسی (نزیكەی 374 یۆرۆ) دیاریكردووە لە بەرامبەر ئەنجامدانی ئەو خزمەتگوزارییە.

لای خۆیەوە سوعاد عەبدولرەحیم، سەرۆكی شارەوانیی تونس لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ریكلامەكە لادەبرێت و بە كارێكی نەگونجاویش ناویبرد.

بەپێی وتەی وەزیری ژن و خێزان و منداڵی تونس تەنها لە ساڵی 2021دا 13 هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لەو وڵاتەدا تۆماركراوە، ئەوەش ژمارەیەكی زۆرە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان.

بابەتی پێشتر

بەهۆی دڵخۆشبوونی بە کشانەوەی بۆریس جۆنسن پێشکەشکارێک لەکارەکەی دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

بڕیاری قەدەغەی گەشت و دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارانی (دزیی سەدە) دەرچوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share