نووسینگەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رەتیدەكاتەوە، قاسم ئەعرەجی خۆی بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆی كاندیدبكات.
لەو بارەیەوە نووسینگەی راگەیاندنی قاسم ئەعرەجی، لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەعرەجی خۆی بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ كاندید نەكردووە و ئەوەی باسدەكرێت گوایە لە كاندیدبوون بۆ ئەو پۆستە كشاوەتەوە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەو بابەتە بڵاوكراوەتەوە پەیوەندی بە نووسینگەی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە نییە.