دەرزیی تێكەڵە قەدەغەكرا و هۆشداریی توند دەدرێت

لقی گەرمیانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، بەكارهێنانی دەرزی تێكەڵە قەدەغەیە و نابێت لە نەخۆش بدرێت و هەر نۆرینگەیەك بەكاریبهێنێت سزای یاسایی دەدرێت، چونكە بەكارهێنانی دەرزییەكە كاریگەری دوور مەودای نەرێنی لەسەر گورچیلە و ئەندامەكانی دیكەی جەستە دەبێت.

بەپێی نووسراوێكی لقی گەرمیانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هەر كارمەندێكی تەندروستی لە نۆرینگەكەی دەرزیی تێكەڵە بەكاربهێنێت دووچاری سزای یاسایی دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەكارهێنانی دەرزیی تێكەڵە كاریگەریی دوور مەودای نەرێنی لەسەر گورچیلە و ئەندامەكانی دیكەی جەستە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتیوانی خۆمان بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری یەکێکە لە پایە بنەڕەتییەکانی سیستمی دیموکراسی و…
Total
0
Share