ئینستگرام کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون هەیە

زۆرجار ڕەخنەی توند لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستگرام دەگیرێت کە کەسایەتیی ناڕاستەقینە پیشانی بەشداربووەکانی دەدات، لەلایەکی دیکەوە کەسایەتییە ناودارەکان بە تۆمەتی نیشاندانی ناواقعی پەنجەیان بۆ ڕادەکێشرێت.

لە توێژینەوەیەکدا بەشداربووەکان ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، ڕەزامەنییان لە شێوە و کەسایەتیی خۆیان کەمدەبێتەوە کاتێک وێنەی کەسانی دیکە دەبینن لە ئینستگرام.

توێژەرانیش پێیانوایە، بەردەوام چاودێریکردن و سەیرکردنی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کەسانی نزیک و خزم و هاوڕێکان بڵاویدەکەنەوە کاریگەریی زۆر زیاترە لە وێنە و ڤیدیۆی کەسانی بەناوبانگ.

ئاماژە بەوەشکراوە، وێنەیەکی کەسایەتییەکی ناسراو و بەناوبانگ کەمتر باوەڕپێکراوە وەک لە وێنەی کەسی نزیک و هاوڕێ و کەسوکار.

توێژەران پێیانوایە، دەرکەوتنی کەسایەتییەکان لە ئینستگرام وادەکات بەکارهێنەران بەراوردی نا واقعی بکەن لەنێوان خۆیان و وێنەکان ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون دەبێت، هەستی رازینەبوون لە دەرکەوتن دروستدەکات.

بابەتی پێشتر

تیمی پارێزەران: بانێكە و دوو هەوا<br> ئازادكردن بەمەرجی زیندانییانی شیلادزێ رەتكرایەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی یاسای چاودێری نەوجەوانان رەتدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share