مایکرۆسۆفت کۆمپانیای دروستکەری یاری Call of Duty  کڕییەوە

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی لە بواری پیشەسازییدا ئەنجامدا و کۆمپانیای ئەکتیڤیژن بلیزاردی دروستکەری یاریی Call of Duty  کڕییەوە.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوە کرد بە بڕی 69 ملیار دۆلار گرێبەستی کڕینەوەی کۆمپانیای ئەکتیڤیژن بلیزاردی دروستکەری یاریی Call of Duty تەواو کرد، بۆبی کۆتیک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو کۆمپانیایەش لە نامەیەکدا بۆ ستافەکەی پشتڕاستیکردەوە کە لە کۆتایی ساڵی 2023 دەست لەکاردەکێشێتەوە.

فیل سپێنسەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مایکرۆسۆفت گەیمینگ، لە لێدوانێکیدا دوای بەدەستهێنانی کۆمپانیاکە دڵنیایی دەداتە بەکارهێنەرانی یاریەکە و دەڵێت، “لەسەر ئێکس بۆکس، پلەیستەیشن، نینتێندۆ، کۆمپیوتەر یان مۆبایل ئەو یارییە بکەیت، بە هەموو شێوەیەک لەلایەن کۆمپانیاکەمانەوە بەخێرهاتن دەکرێیت، چونکە کاتێک هەمووان یاری دەکەن هەموومان سەردەکەوین”.

کۆمپانیای سۆنی بە توندی دژی ئەم گرێبەستە وەستایەوە بەهۆی نیگەرانییەکانی لەوەی کە ناونیشانە گەورەکانی ئەکتیڤیژن وەک Call of Duty بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە تایبەتمەندی ئێکس بۆکس.

ئەمەش لە کاتێکدایە، مایکرۆسۆفت کە خاوەنی کۆنسوڵی یارییەکانی ئێکس بۆکسە، گڵۆپی سەوزی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستە جیهانییەکان بۆ هەڵکراوە و سۆنی رکابەریشی کە دروستکەری پلەیستەیشن لەو هەنگاوانە نیگەرانە.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی: رێگایەكی سەرەكی بەربەستكراوە

بابەتی دواتر

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە دزی لە کەپرەکانی دووکان دەکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share