واشنتۆن: عەبدوللهیان راستناكات هیچ پەیامێکمان بۆ ئێران نەناردووە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕه‌تیدەکاتەوە که‌ واشنتۆن هیچ په‌یامێکی بۆ ئێران ناردبێت له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ڕێککه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، “تەنها پەیامی ئێمە بۆ ئێران ئەوەیە کە واز لە کوشتنی گەلەکەی بهێنێت و واز لە ناردنی چەک بهێنێت بۆ روسیا “.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر حسێن ئەمیر عەبدوللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، کە وڵاتەکەی هێشتا پەیامی ئەمەریکای پێدەگات سەبارەت بە دانوستانەکانی گەڕانەوە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی.

ناوبراو لە لێدوانەکانیدا کە لە سەردانێکیدا بۆ ئەرمینیا ڕوونیکردوەتەوە، دەڵێت، “ئەمریکییەکان بەردەوامن لە ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئێمە، بەڵام هەوڵدەدەن بڵێسەی ئەو ئاڵۆزییانە زیاتربکەن کە لەم ڕۆژانەدا لە ئێران ڕوودەدەن”.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، “پێموایە ئەوان چاویان لە بەکارهێنانی فشاری سیاسی و دەروونییە، هەروەها دەیانەوێت لە دانوستانەکاندا ئیمتیازات بەدەستبهێنن”، جەختی لەوە کردەوە کە تاران “هیچ ئیمتیازێک بە لایەنی ئەمریکی نادات، ئێمە لە چوارچێوەی لۆژیک و چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنە کە ڕێز لە هێڵە سوورەکانی تاران دەگرێت دەمێنینەوە”.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاماژەی بەوەشدا، “دژایەتی هەیە لە نێوان قسە و هەڵسوکەوتی ئەمریکییەکان”، جەختی لەوە کردەوە کە “هەڵسەنگاندنی ئێمە بۆ پەیامی لایەنی ئەمریکی ئەوەیە کە گەیشتن بە ڕێککەوتن یەکێکە لە ئەولەویەتەکانیان، پەلە دەکەن لەو کارەدا”.

ئەم لێدوانەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە چەند رۆژێك دوای ئەو لێدوانانەی ئەمریكا هات كە رەتیكردەوە رێككەوتنی ئەتۆمی لە ئایندەیەكی نزیكدا زیندوو بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەكی دیكە ئیندۆنیزیای هەژاند و هۆشداری لە تسۆنامی دەدرێت

بومەلەرزەیەكی دیكە دورگەیەكی ئیندۆنیزیای هەژاند، لەكاتێكدا تیمەكانی بەهاناوەچوون بەردەوامن لەگەڕان بەدوای ئەوانەی لەژێر داروپەردووە داڕوخاوەكاندا جێماون لەو بومەلەرزەیەی…
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی زانستی هۆشداری دەدات.. جیهان لەبەردەم ئایندەیەكی تاریكی پڕ برسێتی و پەتادایە

هەسارەكەمان ڕوبەڕووی “ئایندەیەكی دژواری لەناوچوونی بەكۆمەڵ و تێكچوونی تەندروستی و ناڕێكییەكانی ئاووهەوا” دەبێتەوە كە هەڕەشەن لەسەر مانەوەی مرۆڤ…
Total
0
Share