ئەکسیۆس: ترەمپ نایەوێت لەم قۆناغەدا قەبارەی هێرشەکان بۆ سەر ئـ.ـێران فراوانتر بکرێن

پێگەی ئەکسیۆس ئاشکرایدەکات، ترەمپ نایەوێت لەم قۆناغەدا قەبارەی هێرشەکان بۆ سەر ئـ.ـێران فراوانتر بکرێن، بەڵکو چاوەڕێی دەرئەنجامت گفتوگۆکانی ئێران و عومانە.

پێگەی ئەسکیۆسی ئەمریکی لە زاری دوو سەرچاوە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا کار لەسەر پلانی ئۆپراسیۆنێک دەکات دژ بە ئـ.ـێران، بەڵام هێشتا دۆناڵد ترەمپ فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی نەداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ئەمریکا پلانی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئێـ.ـران داڕشتبوو، بەڵام ڕۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ فەرمانیکرد بە ڕاگرتنی هێرشەکان.

سەبارەت بە هۆکاری ڕاگرتنی هێرشەکان، ئەو پێگەیە ئەوەی خستووەتەڕوو، بەرەوپێشچوون لە گفتوگۆکانی نێوان ئێـ.ـران و عومان هەیە و ڕەنگە کۆتایی ئەم هەفتەیە، هەردوو وڵات بگەنە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share