جۆ بایدن هەڵوێستی خۆی لە بارەی دووبارە خۆکاندید کردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی راگەیاند

جۆ بایدن سەرۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بە نیازە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ساڵی 2024 ی وڵاتەکەی خۆی کاندید بکاتەوە.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “هێشتا بڕیارێکی فەرمیم لە بارەی دووبارە خۆکاندید کردنەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی نەداوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024،

بەڵام بە نیازم خۆم کاندید بکەمەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هێشتا کاتمان لەبەردەمدا ماوە بۆ بڕیاردان و لە داهاتوودا بڕیار دەدەین”.

وتیشی، “هاوسەرەکەم پشتگیریم دەکات و پێی وایە ئێمە شتێکی گرنگ ئەنجام دەدەین و پێویستە بەردەوام بین”.

ئەمە لە کاتێکدایە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا تەمەنی گەیشتووەتە 80 ساڵ و بە یەکێک لە بەتەمەنترین سەرۆکەکانی ئەمریکا هەژمار دەکرێت.

 

بابەتی پێشتر

 لە ئەنجامی بارانبارین ئاستەنگی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی - دەربەندیخان دروستبووە

بابەتی دواتر

جۆنسن جارێكی دیكەی خۆی كاندید دەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share