ماکرۆن: دەتوانین موسڵمان بین

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، فەرەنسا بۆ جیهانی سەلماندووە کە هاوڵاتییانی دەتوانن “لە یەک کاتدا فەرەنسی و موسڵمانیش بن”.

ماکرۆن لە سەدەمین ساڵیادی کردنەوەی مزگەوتی گەورەی پاریسدا وتی، “فەرەنسییەکان لە لایەک نین و مسوڵمانەکان لەلایەکی دیکە، دەکرێت هەردووکیان بین لە یەک کاتدا هاوڵاتییانمان دەتوانن فەرەنسیش بن و مسوڵمانیش”.

جەختیکردەوە، کە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی موسڵمانان تاوەکو بە ئازادی ڕێوڕەسمە ئاینییەکانیان ئەنجام بدەن.

بینای ئەم مزگەوتی گەورەی پاریس سەدەیەک لەمەوبەر دروستکراوە و یەکەم بەردی لەوێ دانراوە لە 19ی تشرینی یەکەمی 1922.

ئیمانوێل ماکرۆن تاجە گوڵینەیەکی بۆ رێزلێنان لە گیانی ئەو سەربازە موسڵمانانە دانا کە لە پێناو مزگەوتەکەدا گیانیانلەدەستدا لە فەرەنسا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز لە زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی: بەشی زۆری ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بێئەنجام بوون

بنیامین ناتانیاهۆ ترسی خۆی دەربڕیوە لە ئەگەری وەستاندنی جەنگ، لەکاتێکدا شکستیانهێناوە لە پێکانی بەشێکی زۆری ئامانجەکانیان. ڕۆژنامەی نیویۆرک…
Total
0
Share