دوای کـ.ـوژرانی ئـ.ـێل مـ.ـێنچۆ، سەرۆکی کارتـ.ـێلی مەترسیداری CJNGـی مەکسیکی بەدەستی سوپای مەکیسک، پشێوی و نائارامیی گەورە لە مەکسیک سەریهەڵداوە و ئەندامانی ئەو بـ.ـاندە مـ.ـافیاییە دەستیان بە هێرشی تۆڵەسەندنەوە کردووە بۆسەر دامەزراوە حکومییەکان.
ئـ.ـێل مـ.ـێنچۆ یەکێک بوو لە مەترسیدارترین سەرۆکباندە مـ.ـافیاییەکانی جیهان و کـ.ـارتێلەکەی خاوەنی نزیکەی 25 هەزار ئەندامە، سەرمایەکەی بە 50 ملیار دۆلار دەخەمڵیندرێت و یەکێک بوو لە کەسە دەستڕۆشتووەکانی مەکسیک.
ئەندامانی بـ.ـاندەکە لە سەرانسەری 20 ویلایەتی مەکسیک دەستیان بە کار و چالاکی کردووە و رووبەڕووی هێزە ئەمنییە فیدراڵییەکانی مەکسیک دەبنەوە، بە چـ.ـەکی قورس و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشدەکەنە سەر دامەزراوە حکومییەکان.
حکومەتی مەکسیک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، زیاتر لە 10 هەزار سەربازی بە چـ.ـەکی قورسەوە لە شەقامەکانی مەکسیک بڵاوەپێکردووە و مەترسیی هەیە توندوتیژییەکان پەرەبسێنن بۆ شـ.ـەڕێکی ناوخۆیی درێژخایەن.
