چوار بەنزینخانە دەستكاری بەنزینەكەیان كردووە و سزادران

قائیمقامیەتی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، چوار بەنزینخانە دەستكاریی كوالێتیی بەنزینەكەیان كردووە بۆیە ناوەكانیان بڵاوكرایەوە و بەنزینخانەیەكیش داخرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، چوار بەنزینخانە دەستكاریی كوالێتیی بەنزینیان كردووە و ناوی بەنزینخانەكان بڵاوكراوەتەوە كە پشكنین بۆ بەنزینی 79 بەنزینخانە كراون و چواریان سزادراون و یەك بەنزینخانەش داخراوە.

ئەو بەنزینخانانەی ئەم هەفتەیە سزادراون ئەمانەن:-

وێستگەی شكار

وێستگەی ڕۆڤە

وێستگەی سەیداوە

وێستگەی لاوان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share