کۆنگرەى ڕۆژنامەوانی ئالێگری پێش یارییەکەى ئیمبۆلی

ئالێگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس دەڵێت پێویستە لەسەر بردنەوەکانمان بەردەوام بین.

ئاماژەى بەوەشدا کە یارییەکەى تۆرینۆ زۆر گرنگ بووە کە براوە بون و پێویستە ئەم یارییەش ببەنەوە.

پێشیوایە ئیمبۆلی یانەیەکی بەهێز و تەکتیکییە و بردنەوە لێی ئاسان نابێت.

یارییەکە سبەى کاتژمێر 9:45 خولەک بەڕێوەدەچێت

بەشێک لە قسەکانی ئالێگری

/ بردنەوەى یارییەکەى تۆرینۆ زۆر گرنگ بوو، تیپەکە پێویستی پێ بوو، بۆ ئەوەى لە گرنگی بردنەوەکەى یاریی پێشوو تێبگەین پێویستە سبەینێش براوەبین.

/ تیپەکە لە رووی عەقلیەتەوە باشترە، بردنەوەکە ڕوحییەتی زیندوکردۆتەوە

/ هەرکاتێک براوە بین ڕۆژی دواتر باش دەردەکەوین، سبەى یارییەکەمان ئاسان نابێت.

/ سەرباری گۆڵەکەى فلاهۆڤیچ کردی، یەکێک لە باشترین یارییەکانی خۆشی ئەنجامدا\

/ کییەزا و پۆگبا هێشتا بەتەواوی چاکنەبونەتەوە، کییەزا چەند بەشێک راهێنانی کردووە و پۆگباش هێشتا بەتەواوی ئامادە نییە

/ ئیمبۆلی تیپێکی تەکتیکی بەهێزە، پێویستە ڕێزیان لێبگرین، پێویستە هەڵە نەکەین

/ رۆژی شەممە یارییەکی دۆستانە دەکەین بۆ ئەوەى بزانین ئامادەیی کییەزا لە روویی جەستەییەوە چۆنە

/ پۆنۆچی کاپتنی تیپەکەمانە و کەسایەتی بەرزی هەیە، من دڵخۆشم کە شەش بەرگرییکارم هەیە لە هێڵی بەرگریدا، دەشتوانم گۆڕانکاریان پێبکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share