کارلۆ ئەنچیلۆتی ستایشی ئاستی بەرزی ڤالڤێردی کرد و دوپاتیشیکردەوە کە بە مەبەست پێکهاتەیەکی تۆکمەى بۆ ئەم یارییە داناوە تا سێ خاڵەکە مسۆگەربکەن.
ئەنچیلۆتی ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان یاریی دواى یاریی باشتر دەبن و ئاستیان بەرزتر دەبێتەوە.
بەشێک لە قسەکانی ئەنچیلۆتی
/ ڤالڤێردی گرەوەكەی بردۆتەوە و لە هەموو پێگەكان بە باشی یاریی دەكات
/ تیپەكە بەگشتی باش یاریی كرد دەبوو گۆڵی زیاتر بكەین
/ پێویستە ڤالڤێردی لە گۆڵكردن بەردەوام بێت وەك چۆن سەرەتای وەرز وتم ١٠ گۆڵ دەكات
/ پێكهاتەیەكی نمونەیم دانا چونكە ترسم هەبوو لە عەقڵیەتی تیپەكە دوای كلاسیكۆ
/ كۆرتوا شەمە دەگەڕێتەوە سیبایۆس هەفتەی داهاتوو
/ ڕیاڵ مەدرید تەنها 11 یاریزان نییەو یەدەگەکانیش دەبێت سودیان هەبێت
/ ئەگەر بەدواى یاریزانێکی نمونەیی بگەڕێین لە ناوەڕاستدا، ڤالڤێردی باشترین بژاردەیە.