بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا مەترسییەك ئاشكرادەكات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایدەگەیەنێت، تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە زیادیكردووە و جەختیشدەكاتەوە ئامارەكان تووشبوون بە شێرپەنجە ساڵانە بەردەوام ڕووی لە زیادبوون كردووە.

د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە دیدارێكیدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، چەند هۆكارێك هەن بوونەتە هۆی زیادبوونی ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە ئەو ئامارەی ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو بڵاوكرایەوە كە لە یەك ڕۆژدا 40 كەس تووشی شێرپەنجە بوون ئامارێكی مەترسیداربووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ساڵانە ئامارەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەكات، بەڵام ئەوەی مەترسیدارە ماوەی چەند ساڵێكە بەردەوام ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجە لە منداڵاندا زیادیكردووە.

ئاشكرایكرد، گرفتی شوێنی مانەوە و داهات و پلانەكان لە ئاست پێویستدا نیین و هەنگاوی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەكان نەنراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەردی سەڵاح: بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەرفەتی زیاتر لە هەموو بوارەكان بۆ گەنجان دەرەخسێندرێت

هەردی سەڵاح رایگەیاند،”بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی دەرفەتی زیاتر لە هەموو بوارەكان بۆ گەنجان دەرەخسێندرێت. وتیشی، “تەنها یەكێتییە دەتوانێت…
Total
0
Share