کۆمپانی لە بەرگریکارێکی بەهێزەوە بۆ ڕاهێنەرێکی زیرەک

ڤینسنت کۆمپانی، بەرگریکاری پێشووی بەلجیکا و یانەی مانچستەر سیتی لەم وەرزەدا پۆستی ڕاهێنەری یانەی بێرنڵی وەرگرتووە و توانا و کارامەیی لە کارەکەیدا نیشانداوە.

بێرنلی لە خولی پلە یەکی ئینگلتەرا (چامپیۆنشیپ) بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ لە 14 یاریدا پلەی دووەمی گرتووە، جیاوازییان لەگەڵ یانەی بلاکبێرن ڕۆڤەرزی یەکەمی ڕیزبەندی تەنها دوو خاڵە (بلاکبێرن 16 یاری کردووە).

ڕاهێنەرە بەلجیکییەکە لەم وەرزەدا شەش یاری بردووەتەوە، لە حەوت یاریشدا یەکسانبووە و تەنها یارییەکی دۆڕاندووە، 24 گۆڵیان تۆمارکردووە، بەو ڕێژەیەشەوە بوون بە یەکێک لە سێ باشترین هێڵی هێرشبردن لە خولەکەدا.

هەروەها لەڕووی بەرگرییەوە ئاستیان باش بووە، 12 گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە، بە دووەم بەهێزترین هێڵی بەرگری دادەنرێن.

کۆمپانی لە تەمەنی وەرزشیدا دووەمجارە ئەزموونی کاری ڕاهێنان دەکات، دوای ئەوەی یەكەم ئەزموونی لە وڵاتەكەی (بەلجیكا) لەگەڵ یانەی ئەندەرلەخت ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

ڤالێنسیا ڕێگەی لە یانە سەرمایەدارەکان گرت

بابەتی دواتر

ڕاگەیەندراوێك لە زانكۆی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share