ڤیدیۆ.. لەکاتی سەرکەوتن بە سەر چیایەکدا ورچ پەلاماریدا

شاخەوانێکی ژاپۆنی لەکاتی سەرکەوتن بە سەر چیایەکدا لە لایەن ورچێکەوە هێرش دەکرێتە سەری و وەک خۆی دەڵێت مردنی بینیوە.

چیرۆکەکە لەوێوە دەست پێدەکات شاخەوانەکە دەیەوێت بە سەر لوتکەی چیای فوتاجوی ژاپۆن سەربکەوێت، لە ناکاو ورچێک لەبەردەمی دەردەکەوێت و دەیەوێت پەلاماری بدات.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، هەرچەنە شاخەوانەکە هاوار دەکات و دەیەوێت بە قاچەکانی ورچەکە بترسێنێت و دووری بخاتەوە، بەڵام دوو جار هەوڵدەدات بگەڕێتەوە  بۆی، بەڵام لە کۆتا جاردا دەگەڕێتەوە خوارەوە بۆ دامێنی چیاکە.

ئەو شاخەوانە ڕایگەیاند، “هەرچەندە ڕووداوەکە تەنها چەند چرکەیەکی خایاند، بەڵام لە ترسدا مەرگم بینی، وا هەست دەکەم ورچەکەش بەچکە بووبێت”.

https://www.youtube.com/watch?v=K6cr6M29zBE&t=31s

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپرسییەك: 14%ی خەڵك پێشبینی داگیركردنی زەوی دەكەن لەلایەن بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكانەوە

ڕووپێوێكی جیهانی كە كۆمپانیایەكی ڕاپرسیی فەرەنسی (ئیبسۆس) ئەنجامیداوە، ‏دەریدەخات 14%ی دانیشتووانی جیهان باوەڕیانوایە لەمساڵدا داگیركارییەكی بوونەوەرە ‏ئاسمانییەكان ڕوودەدات.‏…
Total
0
Share