ژنێک دەستگیرکراوە کە 50 هەزار دۆلاری لە مێردەکەی دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکان لە بەغداد ڕایگەیاند، ژنێکیان دەستگیرکردووە کە هەستاوە بە دزینی بڕی 50 هەزار دۆلار (پێنج دەفتەر) لە هاوسەرەکەی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەک سکاڵای لەلایان تۆمارکردووە کە بڕی 50 هەزار دۆلار لە ماڵەکەیدا دزراوە، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە پێکهێناوە.

ئاماژە بەوەکراوە، دوای لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیارییەکان دەرکەوت کە ژنی سکاڵاکەرەکە پارەکەی بردووە و لای هاوڕێیەکی شاردوویەتییەوە، هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە شوێنی ئەو کەسە پارەکە دۆزراوەتەوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.

هەردوو تۆمەتبارەکەش دانیانناوە بە تاوانەکەیاندا.

بابەتی پێشتر

خاوکەرەوەکانی قژ هۆکارن بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە

بابەتی دواتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share