لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی چاڤیلاند دەستیپێکرد

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی چاڤیلاند دەستیپێکردووە و دوور نییە شوێنەکە دابخرێت.

بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لە ئەنجومەنی پارێزگا لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزارمان ڕاسپاردووە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی باخچەی ئاژەڵانی چاڤیلاند بکەن، کە بە هۆی پەلاماردانی ورچەوە منداڵێک برینداربوو”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لیژنەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئەوەی هۆکاری ڕووداوەکە دەستنیشان بکەن، ئەگەر کەمتەرخەمییەک هەبێت سزای شوێنەکە دەدرێت”.

ئاشکراشی کرد، “ئەگەر پێویست بکات دوور نییە بڕیارەکە بە داخستنی شوێنەکە کۆتایی بێت، بە تایبەت گەر بۆمان دەرکەوت باخچەکە مەترسی لەسەر ژیانی گەشتیاران دروست دەکات”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: پێموایە ئەمڕۆ داهاتی نانەوتیی هەرێم رەوانەی بەغداد دەکرێت

دانا عەبدولکەریم ئاشکرایدەکات، لە کۆبوونەوەی رابردوو وەزارەتی دارایی راسپێردرا بە ئامادەکردنی داهاتی نانەوتیی هەرێم، پێموایە ئەمڕۆ رەوانەی بەغداد…
زیاتر ببینە

مەلا كەریم شكور: ئەو كەسانەی لە پاسەوانی سنوور دادەمەزرێندرێن مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت

ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو لینكانەی بۆ دامەزراندنی پاسەوانی سنوور بڵاوكراوەتەوە بەدوداچوونمان…
Total
0
Share