دەیان كۆچبەر لە رێگەی ئەوروپا “بە رووتی دۆزرانەوە”

پۆلیسی یۆنان، لەسەر سنووری توركیا دەیان كۆچبەری “بە رووتی دۆزییەوە” و دەڵێت، “بەشێكیان بریندارن”.

بەپێی لێدوانی فەرماندەكانی پۆلیسی سنووری یۆنان كە زانیارییان بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز داوە، هێزەكانیان لەسەر سنووری نێوان یۆنان و توركیا 92 كۆچبەری نایاساییان دۆزیوەتەوە، كە پۆشاكیان لەبەردا نەبووە و تەواو رووتبوون.

ئاشكرایانكردووە، “سەرجەم ئەو كۆچبەرانە پیاوبوون و بەشێكیان برینداربوون، بەڵام نازانرێت چۆن و بۆچی جلەكانیان لەدەستداوە”.

كۆچبەرەكان بە “بەلەمی چووپ” لە توركیاوە پەڕیونەتەوە بۆ یۆنان. نۆتیس میتاراشی وەزیری كۆچی یۆنان پەیامێكی لەبارەیانەوە بڵاوكردووەتەوە و لە تویتەر نووسیویەتی، “مامەڵەی توركیا لەگەڵ كۆچبەراندا لە شارستانییەت داماڵراوە” و ڕایگەیاند، چاوەڕوانن توركیا لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو پرسەوە بكات.

بابەتی پێشتر

مەسعود عەبدولخالق: 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئینكاریكردن لەسەر ئەنجامدانی ڕیفراندۆم ڕوویدا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە سێ گۆڵ سێ خاڵی کلاسیکۆی لە بارسا داماڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share