ئەمڕۆ دەرماڵەی خوێندكاران خەرجدەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دەرماڵەی مانگی حوزەیرانی خوێندكارانی ئەو زانكۆیانە خەرجدەكرێت كە تائێستا پێیان نەدراوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، ئەمڕۆ پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران و قوتابیان بۆ ئه‌و زانكۆیانه‌ خه‌رجدەکرێت كه‌ تائێستا پاڵپشتی دارایی مانگی حوزه‌یرانیان بۆ خه‌رج نه‌كراوه‌.

دوێنێ د. پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە چەكی بانكی تایبەت بە دەرماڵەی خوێندكاران ئاراستەی بانك كراوە و لە یەكشەممەوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی دەرماڵەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایە عەلی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەدەستهێنا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە بڵاویکردەوە، ”ئایە عەلی ئەبوبەکر توانیویەتی بە کۆنمرەی 100 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی…
Total
0
Share