فەرمانگەیەكی حكومی هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

فەرمانگەیەكی حكومەتی هەرێم هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ ژمارەیەك پسپۆڕی و بوار رادەگەیەنێت و داوا لە خوازیاران دەكات فۆڕم بەشێوەی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری راپەڕین هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت بۆ ژمارەیەك بەش و پسپۆڕی كە لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

پڕكردنەوەی فۆڕم بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت (بۆ پڕكردنەوەی كلیك لێرە بكە). بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، دواتر بەپێی خاڵبەندی ناوەکان دیاریدەکرێن و چاوپێکەوتن لەگەڵیان ئەنجام دەدرێت.

تێبینی:
1- پێویستە خوازیار دانیشتووی سنووری ئیدارەی راپەڕین بێت (قەزای رانیە، قەزای پشدەر و قەزای حاجیاوا).
2- پێویستە خوازیار هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی هەبێت.
3- پێویستە خوازیار زانیاریی راست و دروست پێشکەشبکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست فۆڕمەکە پوچەڵ دەکرێتەوە.
4- نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی.
5- پڕکردنەوەی فۆڕمی هەلی کار بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی یەک هەفتە لە رێکەوتی (2022/10/16) کاتژمێر (9)ی بەیانی تاکو (2022/10/23)کاتژمێر (9)ی بەیانی.
6- جگە لەو پسپۆڕییانەی داواکراون و لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە هیچ پسپۆڕییەکی تر وەرناگیرێت.

پسپۆڕییەکان:
1- کارگێڕی/ کارگێڕی کار/ بەکالۆریۆس (دوو کەس).
2- یاسا/ بەشی یاسا/ بەکالۆریۆس (یەك کەس).
3- ئای تی – IT/ کۆلێژی زانست/ بەکالۆریۆس (یەك کەس).
4- ژمێریاری/ بەشی ژمێریاری/ بەکالۆریۆس (دوو کەس).
5- ئەندازیاری/ کارەبا/ بەکالۆریۆس (یەك کەس).
6- ئەندازیاری/ شارستانی/ بەکالۆریۆس (یەك کەس).
7- گەشتیاری/ بەشی گەشتوگوزار/ بەکالۆریۆس (یەك کەس).
8- گەشتیاری/ کارگێڕی گەشتیاری/ بەکالۆریۆس (یەك کەس).
9- کارگێڕی کار/ دبلۆم (یەك کەس).
10- ژمێریاری/ دبلۆم (یەك کەس).

بابەتی پێشتر

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک کرایەوە

بابەتی دواتر

بە زیرەکیی دەستکرد "ستیڤ جۆبز" زیندووکرایەوە<br>چاوپێکەوتنیشی لەگەڵ کرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share