لویس ساکۆ: شێواندنی گۆڕی کریستیانەکان لە کۆیە قبوڵکراو نییە

لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانیی عێراق و جیهان رایگەیاند، شێواندنی گۆڕی کریستیانەکان لە قەزای کۆیە، لە رووی ئەخلاقی و ئایینییەوە قبوڵکراو نییە.

لویس ساکۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هەر هەوڵێک بۆ راکێشانی کریستیانەکان بۆ ناو ململانێکان، یان بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندیی لایەنێک لە ململانێکاندا، رەتدەکەینەوە.

ساکۆ داوای لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد، “بەدواداچوونێکی پیشەیی و ورد ئەنجامبدەن بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و دادگاییکردنیان، تا بە سزای خۆیان بگەن”.

هۆشداریشیدا لەوەی کە بێهەڵوێستیی حکومەت لە چارەسەرکردنی رووداوەکەدا، دەبێتەهۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی کۆچکردن، بەڵام متمانەم هەیە کە دادپەروەری بەرجەستە دەکرێت و لێپرسینەوە لە تاوانباران دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share