(ڤیدیۆ) تۆتنهام سێ خاڵی له‌ ئێڤه‌رتۆن داماڵی و چووه‌ پله‌ی سێیه‌م

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی (11) خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی تۆتنهام له‌ یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی له‌ ئێڤه‌رتۆن برده‌وه‌.

تۆتنهام له‌ یاریگای “تۆتنهام هۆتسپێرز ستاد” میوانداریی ئێڤه‌رتۆنی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “سپێرز” له‌ خوله‌که‌کانی 59، 86 له‌لایه‌ن هاری که‌ین و پیێر ئیمێڵ هۆیبێرگه‌وه‌‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، تۆتنهام هۆتسپێرز ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 23 و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی سه‌رکه‌وت بۆ پله‌ی سێیه‌‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ، ئێڤه‌رتۆنی ڕکابه‌ریشی به‌ 10 خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی 14.

بابەتی پێشتر

نوری مالكی: لێپێچینەوە لەگەڵ حكومەتی نوێدا دەكەین

بابەتی دواتر

ڤالێنسیا 2-2 ئیڵچی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share