سبەی وتووێژەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق دەستپێدەكەن

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی وادەی دەستپێكردنی وتووێژەكانی پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو ئاشكرادەكات و دەڵێت، لەسەر سێ تەوەر دەبێت.

عودەی عەبدولهادی، سەركردە لە هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند، داخرانی سیاسی كۆتاییهات لەگەڵ یەكلاكردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و راسپاردنی كاندید بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو.

عودەی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی، “وتووێژەكان سبەی لە بەغداد دەستپێدەكەن بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ژمارەیەك هێز و لایەنی سیاسی”.

بە وتەی ئەو سەركردەیە، وتوێژەكان لەسەر سێ تەوەری سەرەكی دەبێت، دیارترینیان شێوازی بەشداریكردنی هێزەكان لە حكومەتدا، لیستی كاندیدان و تاوتوێكردنی بەرنامەی داهاتووی حكومەت لە بوارە جیاجیاكان و دیارترینیشیان ئابوریدا.

ئومێدی خۆیشی نیشاندا بەوەی “دۆخەكە ئەرێنییە” و پێشبینی یەكلاكردنەوەی هەر تەوەرێكیان دەكەن لەماوەیەكی كورتدا و دووپاتیكردەوە، “لە تشرینی دووەمدا پێدەچێت كابینەكەی سودانی بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەری”.

ئێوارەی دوێنێ محەمەد شیاع سودانی نوسراوی بە فەرمی راسپاردنی بۆ سەرۆكایەتیی حكومەتی داهاتوو لەلایەن عەبدوللـەتیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێراقەوە پێدرا و لەو رۆژەوە ماوەی یەك مانگی لەبەردەمدایە بۆ پێشكەشكردنی ئەندامانی كابینەكەی.

بابەتی پێشتر

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

بابەتی دواتر

‎نەتەوە یەكگرتووەكان: 6 ملیۆن كەس لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان لە بەردەم زستانێكی سەختدان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share