سەرۆك كۆماری نوێ پەیامێكی بڵاوكردەوە و بەڵێنی پاراستنی دەستوور، سەروەریی وڵات و بەرژەوەندییەكانی خەڵك دەدات.
عەبدوللـەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری نوێی عێراق لە پەیامەكەیدا رایگەیاند، سوپاس ئاراستەی نوێنەرانی گەلی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەم، لەپای متمانە بەخشینیان پێم.
وتیشی، “بەڵێن دەدەم بە كاركردنی شێلگیرانە بۆ پاراستنی دەستوور و سەروەری وڵات و بەرژەوەندییەکانی خەڵک، هەروەها سەرۆک کۆماری سەرجەم عێراقییەکان بم بەبێ جیاوازی”.
دوێنێ لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی عەبدولـلەتیف رەشید-ی بە سەرۆك كۆمار هەڵبژارد.