هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی كوردستان ئاشكراكران

بەهۆی سەرهەڵدانی جەنگ‌ و گرژی ‌و ئاڵۆزییەكانی نێوان چەند وڵاتێك و زیادبوونی كرێی گواستنەوەوە نرخی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا بەرزبووەتەوە.

ژووری بازرگانیی سلێمانی لە زاری هاوكار جەوهەر كە بازرگانی ئۆتۆمبێلە لە شاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، نرخی ئۆتۆمبێل بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا مامەڵەی كڕین‌ و فرۆشتن زۆر خاوە و كەمن، بازاڕ زۆر لاوازە، ئەوەش كاریگەری لەسەر هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دروستكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا نرخ بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بۆ جۆرێك ئۆتۆمبێل هەیە هەزار دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی بەرزبووەتەوە و ئۆتۆمبێلی دیكە هەیە نرخەكەی سێ هەزار دۆلار بەرزبووەتەوە كە یەكێك لە هۆكارەكان جەنگی ئۆكرانیایە كە بۆتە هۆی كەمبوونەوەی ئاسن، بەهۆیەوە كاریگەریی لە كارگەكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل كردووە خواستیش لەسەریان زیادیكردووە و نرخەكانیان بەرزبووەتەوە.

ئەو بازرگانەی ئۆتۆمبێل ڕاشیگەیاندووە، هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل لە ئێستادا بە تەواوەتی خاوبووەتەوە، بە دەیان كەشتی بارهەڵگری ئۆتۆمبێل لە بەندەرە ئاویيەكانی ئێران ڕاگیراون‌ و كەس ناوێرێت بیانگوازێتەوە، چونكە بەهۆی ئەو ڕەوشەی لە ئێران هەیە كەس گرەنتی هاوردەكردنی ئەو ئوتومبێلانە ناكات ‌و كاتێك ئوتومبێلەكانیش دەگەنە ئێرە لەسەر بچووكترین شت ژمارەیان پێنادەن، ئەمەش نیگەرانی بۆ كاسبكاران دروستكردووە كە تا ئێستا چارەسەر نەكراوە و كرێی گواستنەوەش هۆكارێكی دیكەیە كە لە مانگی چواردا كرێی گواستنەوەی ئۆتۆمبێلێك 400 دۆلار بووە، بەڵام بۆ مانگی ئەیلول بڕی گواستنەوەی هەر ئۆتۆمبێلێك بووە بە 900 دۆلار و بۆ ئێستا مانگی تشرینی یەكەم دیاریكراوە و دەبێتە 1000 دۆلار.

 

بابەتی پێشتر

هێزەكانی ئاسایش بازرگانێكی شاری سلێمانییان لە دەست چوار چەكدار رزگاركرد

بابەتی دواتر

وەزیری نوێی دارایی بەریتانیا دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزەی کارەبا کۆتایی دێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تاوەکو بەرواری 31ی 7ی…
Total
0
Share