لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا پێنج كەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە هەولێر پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوای ڕووداوەكە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون، لەو پێنج كەسەی گیانیان لەدەستداوە چواریان منداڵ بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەیلا عومەر: بەشێك لە داهاتی تۆماری خانووی زیادەڕەو بۆ گەڕەكەكان خەرجدەكرێتەوە

سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نزیكەی یەك لەسەر سێی داهاتی تۆماركردنی خانووە زیادەڕەوەكان بۆ گەڕەكەكانیان خەرجدەكرێتەوە. لەیلا عومەر، سەرۆكی…
Total
0
Share