محەمەد شیاع سودانی: بەڵێنێك بە عێراقییەكان دەدات

سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ” بەڵێن بە عێراقییەكان دەدەم بە زووترین كات بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەت پێشكەش بكەم و بە جۆرێك بێت لە ئاست چاوەڕوانیەكانیاندا بێت.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی، “سوپاس بۆ خودا و سوپاس بۆ نوێنەرانی گەل كە متمانەی خۆیان پێبەخشیم لە ڕاسپاردنم بۆ پێكهێنانی حكومەت”.

ڕاشیگەیاند، “بەڵێن بە عێراقییەكان دەدەم بە زووترین كات بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەت پێشكەشبكەم، لە ئاست چاوەڕوانییەكانیاندا دەبم، هەروەها حكومەتێكی بەهێز دەبێت كە توانای بونیادنانی وڵات و خزمەتكردنی هاوڵاتییان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و بونیادنانی پەیوەندیی هاوسەنگیی نێودەوڵەتی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیمپۆزیومێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە شێرپەنجە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

سبەینێی یەکشەممە، سێیەمین سیمپۆزیومی نێودەوڵەتی بە ناونیشانی، “گەڕان بەدوای داهاتووی چارەسەری شێرپەنجە” لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت. سیمپۆزیومەکە بە…
Total
0
Share