سەرۆک کۆماری نوێی عێراق سوێندی یاسایی خوارد

ئێوارەی ئەمڕۆ د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق دوای هەڵبژاردنی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە سوێندی یاسایی خوارد.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری نوێی عێراق سوێندی یاسایی خوارد و ڕایگەیاند، “سوێند بە خودای گەورە، ئەرک و بەرپرسیارێتییە یاساییەکانم بە دڵسۆزی بەجێبگەیەنم و پارێزگاری لە سەربەخۆیی و سەروەری عێراق بکەم، پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی بکەم”.

لەبەشێکی دیکەی سوێند یاساییەکەی ئاماژەی بەوەکرد، “چاودێر دەبم بەسەر ئاسایشی زەوی و ئاسمان و ئاو و سامان و سیستەمی دیموکراتی فیدڕاڵی، کاردەکەم بۆ پاراستنی ئازادییە گشتی و تایبەتییەکان و سەربەخۆیی دادوەری”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆچی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە؟

سبەی دووشەممە، ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە و پرسى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار لە کارنامەکەدا نییە. دوێنێ، فەرمانگەى کاروبارى ئەنجومەنى نوێنەران،…
Total
0
Share