محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپێردرا

محەمەد شیاع سودانی

دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق د. لەتیف رەشید، محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپارد.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە،”بە فەرمی محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپێردراوە”.

بەپێی دەستووری عێراق، لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، کاندیدی سەرۆک وەزیران ڕآدەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی لەماوەی  30 ڕۆژدا.

ئێوارەی ئەمڕۆش د. لەتیف ڕەشید بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری تێنەپەڕاندنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرادەکرێت

ماوەی نزیکەی دوو ساڵە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی کۆتایی لەسەر نەدراوە و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش، هۆکارەکەی…
Total
0
Share