دوای چەند کاتژمێرێک لە خستنەڕووی بۆنەکەی ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، کە 10 هەزار شوشەی بە یەک ملیۆن دۆلارە، ئیلۆن مەسک داوادەکات لێیبکڕن.
مەسک لەڕێگەی تویتەرەوە داوا لە خەڵک دەکات لەپێناو کڕینی تویتەردا بۆنەکەی بکڕن، مەسک دەڵێت، “تکاتان لێدەکەم بۆنەکەم بکڕن بۆئەوەی منیش تویتەر بکڕم”.
لەگەڵ ئەوەشدا مەسک لە تویتەر زانیارییە کەسییەکانی خۆی گۆڕیوە و خۆی وەک “فرۆشیاری بۆن” ناوبردووە.
مەسک لە تویتێکدا نووسیویەتی، “بەو پێگەیەی ئێستا هەمە پیشەسازیی بۆن کارێکی حەتمییە.. نازانم بۆچی تا ئێستا بەرەنگاری ئەوە بوومەتەوە”.
بۆنەکەی مەسک نرخی یەک شوشەی تەنها 100 دۆلارە، بڕیارە لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2024دا کاری ناردنی بۆ بازاڕەکان دەستپێبکات.
بەرهەمی “Burnt Hair” “قژی سووتاو” نوێترین بەرهەمی مەسکە بۆ ئەو بەرهەمانەی کە پەیوەندییان بە بوارە سەرەکییەکەی خۆیەوە نییە کە بواری تەکنەلۆژیایە، کە بریتی بوو لە مارکەی تەکیلای خۆی لە ساڵی 2020، هەروەها جۆرێک لە شۆرت کە ماسک بۆ گاڵتەکردن بەو وەبەرهێنەرانەی خستییەڕوو کە گرەویان لەسەر شکستی کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی کارەبایی مەسک کردبوو.