ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە، بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەرگای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی بڕیارە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت، بەڵام هێشتا نادڵنیایی لەبارەی دانیشتنەکەوە هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە ڕۆژی سێ شەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنج شەممەی وەک ڕۆژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.

لەلایەکی دیکەوە  ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی ڕەوتی حیكمە كە بەشێكە لە چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان پشتیوانی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند.

فادی شەمەری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی ڕەوتی حیكمە ڕایگەیاند، “پشتیوانی بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی د. بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەین”.

بڕیارە لەپێناو سەلامەتیی دانیشتنەکەدا ئەمڕۆ پردی سینەك و گۆڕەپانی تەحریر و ژمارەیەک ڕێگای دیکە دابخرێن بۆ ڕێگری لە گەیشتنی هەر خۆپیشاندانێك بۆ باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەران هاوكات لەگەڵ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە ئامانجی چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان. محەمەد…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگی 9 دەدرێت

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ دەدرێت. بەپێی زانیارییەکانی…
زیاتر ببینە

سەرۆكی لیژنەی دارایی: هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجەی 2024 رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەفتەی داهاتوو هەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی…
Total
0
Share